وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌باره‌ی سه‌روه‌تی عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری
باڵای شۆڕشی ئیسلامی، یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی دایه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی
باڵیۆزخانه‌كه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ته‌كه نزار خه‌یروڵا،
یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌ته‌وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
له‌به‌غدا، جۆی هود، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو بانگهێشتی وه‌زاره‌ته‌كه كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندوه كه پێدانی یاداشته‌كه له‌سه‌ر
ئه‌وه بوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لێدوانێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا پێشێلی
نه‌ریته دیپلۆماتییه‌كان و رێساكانی نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی كردوه‌و هه‌روه‌ها
دژیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوه كه ره‌تیده‌كاته‌وه عێراق ببێته شوێنێك بۆ
به ئامانجگرتنی وڵاتانی دیكه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی
رابردو له‌لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاندبو"گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای
جومگه‌كانی رژێمی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و بڵاوبونه‌وه‌شی له لوتكه‌ی (ده‌سه‌ڵاته‌وه)
ده‌ستی پێكردوه."
ئاشكراشیكردبو"سه‌روه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی،
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ته‌نها به 200 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبو"ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه زۆرێك
له‌خه‌ڵكی به‌ده‌ست نه‌دارییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئابورییه زۆر خراپه‌ی
له‌ئێران هه‌یه له‌دوای 40 ساڵ له حوكمڕانی مه‌لاكان."
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له یاداشتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا
داوایكردوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا رێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق
له‌گه‌ڵ وڵاتان بگرێت و داواشی كردوه كه پۆسته‌كه له لاپه‌ڕه‌كه‌یان له‌فه‌یسبوك
بسڕنه‌وه و له‌داهاتوشدا پۆستی دیكه‌ی وا كه ده‌بێته مایه‌ی بێڕێزی به‌رامبه‌ر
به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بڵاونه‌كه‌نه‌وه.