وان؛ له‌سه‌ر سنوری ئێران ته‌رمی شه‌ش كۆچبەر دۆزرانه‌وه‌
  2019-05-03       258       

له‌ شارۆچكه‌ی "باشكاله‌"ی سه‌ربه‌ پارێزگای وان-ی باكوری كوردستان له‌سه‌ر سنوری ئێران، ته‌رمی شه‌ش پیاو دۆزرانه‌وه‌ كە زانراوە كۆچبەری نایاسایی بون.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئەمڕۆ هەینی له‌ گونده‌واره‌كانی ناوچەی "گه‌له‌نله‌ر"ی سەر بە شارۆچكەی باشكالە-ی پارێزگای وان له‌سه‌ر سنوری ئێران، شوانه‌كان ته‌رمی پیاوێكیان بینیوه‌ و تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌یان له‌ روداوه‌كه‌ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانی تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی لێبوه‌، له‌ نزیك زێی سوڵتانچایر، ته‌رمی پێنج پیاوی دیكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌كه‌، ته‌رمی ئه‌و پیاوانه‌ ده‌ركه‌وتوه‌و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ته‌رمه‌كان ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ن كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا سنوریان به‌زاندوه‌و له‌ سه‌رمادا ره‌قبونه‌ته‌وه‌.

دوای ته‌واوكردنی كاروباره‌كانیان، ته‌رمه‌كان به‌مه‌به‌ستی توێكاریی ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی وان كراون.

 

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×