كۆشكی سپی ژماره‌ ته‌له‌فۆنێكی ترامپ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست به‌رپرسانی ئێران
  2019-05-11       471       

كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ كۆشكی سپی، ژماره‌ ته‌له‌فۆنێكی تایبه‌تی خستۆته‌ به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌نه‌ به‌رپرسانی ئێران ئه‌گه‌ر ویستیان په‌یوه‌ندی به‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دانوستان و گفتوگۆ.

ئاوێنه‌: رۆژی پێنجشه‌ممه‌، دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای له‌سەركردە ئێرانییەكان  كرد په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دەستبەرداربونی تاران لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
ترامپ وتی"ده‌مه‌وێت ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌ن...ده‌بێت په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیان كرد ئێمه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵیاندا."

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كه‌ به‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی راگه‌یاندوه‌ كه‌ سویسرییه‌كان، ئه‌و ژماره‌یه‌ك ناده‌نه‌ ئێرانییه‌كان ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه‌ تاران داوای بكات.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ تا ئێستا ئێرانییه‌كان داوای ژماره‌كه‌یان نه‌كردوه‌و به‌دوریشی زانیوه‌ داوای بكه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی، یه‌دوڵا جه‌وانی له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ترامپ-دا رایگه‌یاندبو كه‌ ئێران هیچ دانوستان و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكات و جه‌ختیشی كردبوه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا "جورئه‌ت" ناكات بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران بگرێته‌به‌ر.

 

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×