به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی نوێ بۆ گردی مامه‌یاره‌ی سلێمانی كه‌له‌گه‌ڵ كلتوری شاره‌كه و قه‌باره‌ی بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا بگونجێت، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵی یاده كوردییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری و فۆلكلۆری كورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز سه‌ردانی قائیمقامی سلێمانییان كرد.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: له میانی كۆبونەوەی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵی یاده كوردییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری و فۆلكلۆری كورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی پێشنیاریان كرد گرنگی زیاتر به گردی مامه‌یاره بدرێت به‌جۆرێك كه شیاو بێت بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واوی بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و پارێزگاریش له مانه‌وه‌ی ئه‌و سروشته جوانه‌ی بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا قائیمقامی سلێمانی پشتگیری داواكارییه‌كه‌ی كردن و به گرنگییه‌وه له پێشنیاره‌كه‌یانی روانی و داوای لێ‌كردن وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد نوسراوێك ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌ت و پارێزگاری سلێمانی و شاره‌وانی و گه‌شت‌وگوزار بكه‌ن و تێیدا داوای جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی شایسته بكه‌ن بۆ جوانتركردنی گردی مامه‌یاره به‌جۆرێك له‌رووی سه‌وزای و رێگاوبان و فرۆشگای تایبه‌ته‌وه سیمای ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پوری وه‌رگرێت و ببێت به ناوچه‌یه‌كی گونجاوتر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی سلێمانی لێ ئه‌نجام بدرێت.