پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ده‌ڵێن، له‌دوای رۆژی 2ی ئه‌م
مانگه‌وه هه‌مو رۆژێك داواكارییان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه
پێشكه‌ش كردوه به‌ڵام به پاساوی سزای دیسپلین رێگرییان لێكراوه.
ئاوێنه: ئه‌و لێدوانه‌ی پارێزه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هات دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی
سه‌ر دیداری نێوان ئۆجه‌لان و پارێزه‌رانی هه‌ڵگیراوه‌و پارێزه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی
بكه‌ن و چاویان پێی بكه‌وێت.
پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ
ئاماژه‌دان به لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دادی توركیا، رایانگه‌یاندوه"ئێمه به
ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبو كه رۆژی ٢ی ئایار دیدارمان له‌گه‌ڵ بریگرتەکەمان ئه‌نجام
داوه. هه‌ر ئه‌و كات ڕامانگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای ئێمه ده‌رباره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی
چاوپێكه‌وتنه‌كان، دادگا‌ی سزا قورسه‌كانی بورسا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیدارەکانی هه‌ڵگرتوه."
وتوشیانه"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده دوای
٢/٥/٢٠١٩ هه‌مو ڕۆژێك داواكاریی ئه‌نجامدانی دیدار پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا
هیچ دیدارێك ئه‌نجام نه‌دراوه، به بیانوی ئه‌وه‌ی له ٢٢/٤/٢٠١٩ سزای دیسپلینی بۆ
بڕاوه‌ته‌وه، ڕێگریی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌كرێت."
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو"به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی
داد، كاتێك بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه ده‌درێت، دیداری پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها مافه یاساییەکانی برای ئۆجه‌لان بۆ دیدار، چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده و پارێزه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌ڕێگای ته‌له‌فۆن، نامه و ئامرازه‌كانی دیكه ناچارییه‌كی یاساییە."
پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان لێدوانی وه‌زاره‌تی دادی توركیا كه
یه‌كێكه له باڵاترین دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان وه‌ك "ئیفاده‌یه‌كی پێویست و
یاسایی" ده‌بینێت و داوا له هه‌مو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه
یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاشكراشیانكردوه كه كۆمیته‌ی رێگرتن له ئه‌شكه‌نجه
بۆ جاری یه‌كه‌م دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نیسانی ٢٠١٦، سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردوه، پێشبینی
ده‌كرێت كۆمیته‌كه پێشنیار و ئه‌نجامه‌كانی له ئیمڕاڵی به ڕاپۆرتێك بڵاوبكاته‌وه‌و
له‌وباره‌یه‌وه وتویانه"ئێمه چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین."