رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی له‌زاری ژماره‌یه‌ك
به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكردۆته‌وه كه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
به پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه، نایه‌وێت بچێته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ
ئێران.
ئاوێنه: به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیانه، ئه‌و وته‌یه‌ی ترامپ
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هاتوه له‌گه‌ڵ
پاتریك شاناهان كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی
بون.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت
به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نه‌خراوه‌ته‌وه به‌رده‌ست ترامپ
به‌ڵام ئه‌و جه‌ختی كردۆته‌وه كه نایه‌وێت پێكدادانی سه‌ربازیی له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی
و ئێران‌دا بێته ئاراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ترامپ له‌میانی پێشوازیكردنی له
سه‌رۆكی سویسرادا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا شه‌ڕ له‌نیوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا
روده‌دات، رایگه‌یاند"هیوادارم رونه‌دات."
له‌لای خۆیشییه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئیداره‌كه‌ی ترامپ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێسی نییه بۆ هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕ دژبه ئێران.