ئاژانسی رۆیته‌رز به پشت به‌ستن به داتاكانی گواستنه‌وه‌ی باری نه‌وت
ئاشكرایكردوه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌مانگی ئایاردا له‌ڕۆژێكدا بۆ 500 هه‌زار
به‌رمیل یاخود كه‌متر، دابه‌زیوه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه سزاكانی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و
وڵاته توندتركرده‌وه.
ئاوێنه: له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه وانشتۆن كۆتایی به‌و
لێخۆشبونه هێنا كه له‌په‌یوه‌ست به سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه دابویه هه‌شت
وڵاتی هاورده‌كاری نه‌وتی ئه‌و وڵاته. ئامانج له سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران
گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یه به سفر.
به‌پێی رۆیته‌رز وێڕای ئه‌وه‌ش ئێران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه
250 هه‌زار بۆ 500 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه.
ئاشكراشیكردوه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و نه‌وته‌ی له‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه هه‌نارده كراوه به‌ره‌و ئاسیا رۆیشتوه به‌ڵام هێشتا رۆن نییه
كڕیاره‌كه‌ی كێ بوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ئاماژه‌ی
به‌وه‌داوه كه كڕیاره‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هیند و چین-ن، هیچ باره نه‌وتێك بۆ ئه‌وروپا
یاخود توركیا نه‌نێردراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له مانگی نیسانی ساڵی
رابردودا رۆژانه دو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل بوه.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌مانی تشرینی دوه‌می ساڵی رابردوه‌وه له‌گه‌ڵ
سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌ته‌واوی رون نییه‌و
چیدی تاران ژماره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌ی بۆ رێكخراوی ئۆپیك-یش
نانێرێت.