وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند،
وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی به‌ڕێژه‌ی
له‌سه‌دا 3.67، بۆ چوار هێنده به‌رزكردۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی،
وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،
له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئێران، تاران له ئه‌مڕۆوه تێكڕای به‌رهه‌می یۆرۆنیۆمی پیتێنراوی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا
3.67، بۆ چوار هێنده به‌رزكردۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌م كاره به مانای به‌رزكردنه‌وه‌ی
رێژه‌ی پیتاندن یاخود زیادكردنی ژماره‌ی ئامێری "سه‌نته‌ربفیوج" یاخود
گۆڕینی جۆری ئاماره‌كه نایه‌ت به‌ڵكو خێرایی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو
به رێژه‌ی 3.67، بۆ چوار هێنده به‌رزده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی
وزه‌ی ئه‌تۆمی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ش په‌یامێكه بۆ وڵاتان(ی
رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه) كه ئه‌م قه‌باره‌یه به هه‌مان پێوه‌ری سه‌نته‌ریفیوج
ده‌كرێت زیاتر بكرێت و وتیشی"هێنده‌ی پێناچێت ئێمه له ئاستی 300 كیلۆ ماده‌ی
پیتێنراوی له‌سه‌دا 3.67ی تێده‌په‌ڕێنین، بۆیه باشتره هه‌رچی زوتره لایه‌نه‌كانی
به‌رامبه‌ر، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرن."
ئاژانسی ته‌سنیم نوسیویه‌تی كه مه‌به‌ستی كه‌مالوه‌ندی، هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه
كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به‌و وڵاتانه‌ی راگه‌یاندوه كه
له‌نێو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، تا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا دژ
به رێككه‌وتنه‌كه‌و سزاكانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئێران، قه‌ره‌بوبكه‌نه‌وه.