"قەتەر پەنابەر وەردەگرێت‌و مانگانە 820 دۆلاری دەداتێ"
  2019-05-21       3401       
به‌پێی‌ بریارێكی‌ میری‌ قەتەر، پێنج گروپ دەتوانن لەوڵاتەكەی داوای مافی پەنابەری سیاسی بكەن‌و مانگانەش بۆ كەسی‌ داواكار 820 دۆلار دەبڕێتەوەو خێزان‌و منداڵەكانیشی هاوكاری دەكرێن.

ئاوێنه‌: له‌بریاره‌كه‌ی‌ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەردا هاتووه‌، پێنج چین‌و توێژ دەتوانن داوای مافی پانەبەرایەتی سیاسی لەوڵاتەكەیان بكەن، ئەوانیش بریتیین لەمافپەروەر، پەیامنێرو رۆژنامەنووس، كەسانی سیاسی‌و لایەنی ئاینی، نوسەرو لێكۆڵەر لەگەڵ بەرپرسی ئێستا یان پێشو، بەڵام بەو مەرجەی ھەڕەشەی لێكرابێت.

بڕیارەكەی میری قەتەر كە لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردو دەركراوە، بەڵام لەرۆژی یەكشەممە 19ی ئەم مانگە رۆژنامەی فەرمی بڵاویكردۆتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەكە ئەو كەسەی مافی پانەبەرایەتی سیاسی لەقەتەر وەربگرێت، مانگانە 820 دۆلار بەخۆی‌و 220 دۆلاریش بۆ ھاوسەرو ھەر منداڵێكی دەدەرێت تا ئەو كاتەی كارێكی گونجاو دەدۆزێتەوە.

ئەو كەسانەشی ئەو مافەیان پێدەدرێت جگە لەدامەزراوە ئەمنییەكان دەتوانێت لەھەموو دامەزراوەیەكی ئەو وڵاتە كار بكات‌و شوێنی نیشتەجێبون‌و بیمەی تەندروستی‌و خوێندنی بۆ دەستەبەر دەكرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×