پنتاگۆن به‌رپرسیارێتی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ به‌غداو كه‌نداو ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ئێران
  2019-05-24       1190       
پنتاگۆن
 وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا -پنتاگۆن- بەرپرسیارییەتی هێرشه‌كه‌ی‌ سەر کەشتییەکانی نەوت لەکەنداوو هێرشە موشەکییەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ده‌خاتە ئەستۆی ئێران‌و گروپە شیعه‌كان.

ئاوێنه‌: مایکڵ گیلدەی، جێگری ئەدمیراڵ لەپێنتاگۆن به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ راگەیاندووە، واشنتن دڵنیاییە لەوەی كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسە لەهێرشکردنە سەر چوار کەشتی نەوت لەکەنداو، هەروەها گروپە شیعه‌ نزیکەکانی ئێران لەعێراق موشەکیان ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا کردووە.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پنتاگۆن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەپشتبەستن بەزانیارییە هەواڵگرییەكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بریاره‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌دو روداوی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كدا لەکەنداو هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر چوار کەشتی نەوت -دو کەشتی سعودی‌و کەشتییەکی ئیماراتی‌و نەرویجی- دواتر لەشاری‌ بەغدا موشەکێکی کاتیۆشا لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×