"لەهەر شوێنێك چوكلێتی بێ‌ بەروار بفرۆشرێت رێكاری یاسایی لەدژ دەگرنەبەر"
  2019-06-01       350       

به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی ئه‌و چكلێت و شیرینیانه‌ی بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی كۆگای دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت هه‌رشوێنێك چكلێتی بێ به‌روار بفرۆشێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌مه‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و چكلێت و شیرینیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكان و بازرگانه‌كان‌ بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌فرۆشرێن، لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن‌.

وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی كه‌ له‌ده‌روه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن به‌شێوه‌ی لێزه‌ری به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و نابێت بێ به‌روار یاخود دووبه‌رار بن.

وتیشی؛ هه‌ر شوێنێك چكلێت و شیرینی یاخود هه‌ركاڵاوشمه‌كێكی تری بێ به‌روار یاخود دوبه‌روار بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت.

ئازاد نه‌بی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویته‌كانیان بۆ رۆژانی جه‌ژن به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كاڵاوشمه‌كان به‌تایبه‌تی خۆراكه‌كان بده‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی مادده‌ی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777)  یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشیاری به‌ دوكاندار و بازرگانه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت؛ له‌هه‌رشوێنێك ده‌ست به‌سه‌ر چكلێت و شیرینی یاخود خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا بگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×