په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هۆشداری له كه‌وتنی حكومه‌تی عێراق ده‌دات
ئه‌گه‌ر هه‌ر سازشێك له‌سه‌ر‌ئه‌نجامه‌كانی "سه‌پاندنی یاسا" له‌پارێزگای
كه‌ركوك یاخود كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و
پارێزگایه بكات.
ئاوێنه: له 16ی ئۆكتۆبه‌ری2017و كه‌متر له‌مانگێك دوای
ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هێزه عێراقییه‌كان له‌ژێر ناوی "سه‌پاندنی
یاسا"دا هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌نێویشیاندا كه‌ركوك ده‌ستپێكردو
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ئه‌و شاره بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان
و ئاڵای كورستانیان له‌سه‌ر باره‌گا ره‌سمییه‌كان داگرت و له‌شوێنی ئاڵای عێراقیان
هه‌ڵكرد.
حه‌نین قه‌دۆ، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی "سومه‌ریه نیوز"ی راگه‌یاند"مه‌رجی
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌رچونی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك
وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دانوستان له‌سه‌ر چاره‌نوسی پارێزگاكه، پێشێلكارییه‌كی
ده‌ستوری گه‌وره‌یه‌و ناكرێت قبوڵ بكرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كردۆته‌وه كه "كه‌ركوك پارێزگایه‌كی
عێراقییه‌و به‌شێك نییه له‌هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دۆسیه‌ی
ئه‌منی ئه‌و پارێزگایه بگرنه ده‌ست."
حه‌نین قه‌دۆ وتوشیه‌تی"پێشمه‌رگه به‌پێی ده‌ستور هێزی پاراستنی هه‌رێمه‌و
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك یاخود هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه
نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم."
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی كه "هه‌ر سازش یاخود پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌ك له
ئه‌نجامه‌كانی سه‌پاندنی یاسا له پارێزگاكه ده‌بێته مایه‌ی كه‌وتنی حكومه‌تی
عێراق."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "زۆربه‌ی هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان به‌ته‌واوی
كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
پارێزگایه‌كه له‌ڕوی كارگێڕی و ئه‌منییه‌وه سه‌ربه حكومه‌تی فیدراڵییه نه‌ك هه‌رێم."