2019-06-11   1787     
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، روداه‌كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی له‌هه‌ڵسوڕاوان‌و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی رویداوه.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له‌ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌وه:
راگه‌یه‌ندراوێک له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه
شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له‌ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و روداوه‌که ده‌کات. پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.
هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکاری رێبەند فه‌رهاد ده‌که‌ین که له پێناوی به‌رگری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بوه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
11ی 6ی 2019