2019-06-11   887     
عادل عەبدولمەهدی
عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌رده‌وامه‌كان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی وه‌سف ده‌كات‌و به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و روداوانه له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر نه‌كرێت.
ئاوێنه: له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه رۆژانی سێشه‌ممه ئه‌نجامیده‌دات، عادل عەبدولمەهدی له‌باره‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌رده‌وامه‌كان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق‌و سوتانی ده‌غڵ‌و دانی جوتیارانه‌وه رایگه‌یاند، كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌و سوتانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و له‌هه‌مو وڵاتێكدا روده‌دات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌پێویستی ده‌زانێت كه ئه‌و روداوانه له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر نه‌كرێت.
وتیشی، به‌پێی ئاماره‌كان 273 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراوه‌و نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆنم به‌روبومی كشتوكاڵی سوتاون.
زیاتر له‌مانگێكه رۆژانه ئاگر له‌به‌روبومی جوتیارانی پارێزگاكانی كه‌ركوك، دیاله، موسڵ‌و ئه‌نبار ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌شێك له‌گومانه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌شانه نوستوه‌كانی داعش‌و پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.