په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوای ئاشكراكردنی رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌ نهێنییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
  2019-06-13       1471       

كاوه‌ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، هه‌وڵی ئاشكراكردنی دو رێككه‌وتنی‌ نه‌وتیی‌ نهێنی حكومه‌تی هه‌رێم بدات كه‌ یه‌كێكیانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا كردوه‌و ئه‌ویدیكه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكدا.

ئاوێنه‌: كاوه‌ محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند، دوێنێ (٢٠١٩/٦/١٢) بە نوسراوێكی ڕه‌سمی داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی کردوه‌ کە لەپیناو دابینکردنی شەفافیەت و پاراستنی سامانی نیشتیمانیدا لەرێککەوتن و سەفەقاتی نهێنی، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشوی حکومەتی هەرێم و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان و نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک بکات کە ناوەڕۆکی دو رێككه‌وتن ئاشكرا بكه‌ن.

ئه‌و دو رێككه‌وتنه‌كه‌ی كاوه‌ محه‌مه‌د، له‌نوسراوه‌كه‌یدا داوای كردوه‌ ئاشكرابكرێن یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌‌ رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم کە بە (رێککەوتنی پەنجا ساڵە) ناسراوه‌.

دوه‌م رێككه‌وتنیش كه‌ داوای ئاشكراكردنی كردوه‌، رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاری پێشوی کەرکوک (نەجمەدین کەریم)ه‌ سەبارەت بە شایستەی پترۆدۆلاری کەرکوک كه‌ لەساڵی (٢٠١٥)دا ئیمزاکراوه‌.

 



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×