هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابوری كۆچی دوایی كرد
  2019-06-16       1485       

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد ئیسماعیل سابوری له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنه‌: هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابوری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌سلێمانی به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردوه‌.

سابوری له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێیه‌.

هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به‌ ئیسماعیل سابوری، ساڵی 1956 له‌ شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبوه‌.

ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ تاران ته‌واو كردوه‌.

تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ئێران بوه‌ 105 گۆرانی تۆمار كردووه‌.

ئه‌لبوومێكی به‌ناوی سه‌فه‌رنامه‌ی كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

پاشان له‌ باشوری كوردستان ئه‌لبومی بیره‌وه‌ری بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×