به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)وه له ئێران كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌پارێزگای كرماشان گرته‌وه، 42 كه‌س بریندار بون.
ئاوێنه: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه) بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه ناوه‌نده‌كه‌ی له‌نزیك ناوچه‌ی گه‌یلان-ی پارێزگای كرماشان بو، به‌گوڕی 5.9 پله‌ی رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كرماشانی هه‌ژاندو له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقیش هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكرد.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رپه‌شتیاری ده‌زگای فریاگوزاری ئێران دوای بومه‌له‌رزه‌كه 10 تیمی فریاكه‌وتنیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردوه و نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای كرماشانیش ئاماده‌كراون بۆ وه‌رگرتنی قوربانیان.
ئاشكراشیكردوه كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه 42 كه‌س بریندار بون به‌ڵام كاری نه‌كردۆته‌وه سه‌ر پچڕانی كاره‌باو ئاوری ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندوه كه به‌شێكی زۆری برینداره‌كان له گه‌یلان، سه‌رپلی زه‌ها، ئیسلام ئاباد و قه‌سر شیرین بون به‌ڵام زۆربه‌یان به‌هۆی ترس و راكردنه‌وه بریندار بون.