دیمه‌نێكی كاروانه سه‌ربازییه‌كه. فۆتۆ: روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه)، كاروانێكی دیكه‌ی پشتیوانی سه‌ربازی گه‌یشتۆته بنكه‌یه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ش به سێیه‌م كاروانی پشتیوانی سه‌ربازی ده‌ژمێردێت كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌ر ۆكی ئه‌مریكاوه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌سوریا، ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت.
ئاوێنه: روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر كه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆجیستیان هه‌ڵگرتبو گه‌یشتۆته فڕۆكه‌خانه‌ی كۆبانێ له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌سوریا.
به‌پێی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدایه بۆ هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات كه له‌و ناوچه‌یه له چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بونیان هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازیانه له‌كات و سه‌رده‌می جیاجیادا دروستكراون.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه شه‌وی رابردوش كاروانێكی دیكه‌ی پشتیوانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتۆته رۆژهه‌ڵاتی فوڕات و رۆژی 29ی مانگی رابردوش كاروانێكی دیكه‌ش گه‌یشتبوه ناوچه‌كه.
رونگه‌ی سوری هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه به‌وه‌ش كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به سێیه‌مین كاروانی پشتیوانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرێت كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكاوه له 19ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا.