ئا: ئاوێنە
ئه‌سته‌نبول له‌یاده‌وه‌ری كورددا، ئه‌و شوێنه بووه كه رۆشنبیره سه‌ره‌تایه‌كانی كورد روویانتێكردووه، هه‌ر له‌م شاره‌شدا یه‌كه‌م رێكخراوی سیاسی كورد دامه‌زراوه، كه ئێستا به‌گه‌وره‌ترین شاری كورد ناوده‌برێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ ملیۆن كورد له‌خۆدەگرێت.
ئه‌ستانبول له‌یاده‌وه‌ری نه‌وه‌یه‌كدا كه دوای راپه‌ڕین به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئابوری‌و شه‌ڕی ناوخۆی كوردستانه‌وه به‌قاچاغ به‌ره‌و ئه‌وروپا سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، یه‌كه‌م وێستگه‌و راڕه‌و‌و ده‌روازی پێخستنه ئه‌وروپاوه بو، له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ترین ژماره‌ی كورد كۆبووه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌ندێكجار به"كوردستانی بچوك" ناوده‌برێت.
گه‌ڕه‌كی "كارایولا"ی كه یه‌كێكه له‌گه‌ڕه‌كه گه‌وره‌كانی ئه‌ستانبول زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، ئه‌و كوردانه‌ی كه به‌هۆی سیاسه‌تی به‌سوتماككردنی خاكی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن سوپای توركه‌وه، به‌دوای په‌یداكردنی پارووه نانێكدا بۆ ئیشكردن روویانكرده ئه‌ستانبول، له‌وێ نیشته‌جێبوون.
ئه‌م گه‌ڕه‌كه یه‌كێكه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه هه‌ژاریی پێوه دیاره، زۆربه‌ی ئه‌م كوردانه خه‌ریكی ده‌ستفرۆشیی‌و كرێكاریی‌و شۆفێرین.
به‌پێی ئاژانسی "جه‌یهان"ی توركی، كورد له‌ئه‌ستانبول 18%ی دانیشتوان پێكده‌هێنن‌و به‌گه‌وره‌ترین شاری كوردی ناوده‌بات، جه‌یهان له‌زاری توێژه‌رێكی توركه‌وه ده‌ڵێت "نه ناسیۆنالیسته‌كانی كورد‌و نه ده‌وڵه‌تی توركیاش توانیویانه ملیۆنه‌ها كوردی نیشته‌جێی ئه‌ستانبول رازی به‌جێهێشتنی ئه‌م شاره بكه‌ن، دڵنیابن ئه‌گه‌ر له‌سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌رباره‌ی پایته‌ختی كوردستان پرسیار بكه‌یت، وه‌ڵامی جیاواز ده‌بیستیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ رای خه‌ڵكی كوچه‌و بازاڕ هه‌موان پێتده‌ڵێن كه پایته‌ختی كورده‌كانی باكور ـ ئه‌ستانبوله".
لەئەستەنبولدا کە گەورەترین پارتی کوردی ئەو وڵاتە لەهەڵبژاردنەکاندا دەیان هەزار دەنگ بەدەستدەهێنێت، کورد رۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت لەو ململانێ گەورەیەی هەردو کاندیدی ئاکەپەو جەهەپە بۆ بردنەوەی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبول دەیکەن.