فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه)، یه‌ختێك كه 52 كۆچبه‌ری كوردی له‌كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه به‌ره‌و ئیتالیا هه‌ڵگرتبو، به‌ر له گه‌یشتنیان به دروگه‌ی كرۆتۆنێ له‌سنوری ئێتالیا تێكشاوه‌و ژێر ئاو كه‌وتوه. ده‌شڵێت؛ تا ئێستا چاره‌نوسی یه‌ك كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه نادیاره‌و ئه‌وانی دیكه رزگاركراون.
ئاوێنه: ئاری جه‌لال، سه‌په‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ یەختیک کە ٥٢ کۆچبەری کوردی تێدابو، لە کەناراوەکانی یۆنان بەڕێکەوتوه بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا بە ھۆكارێكی نادیار پێش گەیشتنی بە وشکانی، تێکدەشکێت و تەواوی کۆچبەرەکان کەوتونەتە ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە.
سەرپەرشتیاری گشتی باسی لەوەش کردوە، کۆچبەرە کوردەکان لە ئاوەکەدا ھاواریان کردوە و داوای بەهانەوەچونیان کردوە، لەلایەن پۆلیسی ناوچەی تۆڕێی میلسیا گەشتونەتە شوێنی ڕوداوە‌كە و بە چوپ و بە‌لە‌می بچوك ھاوكاریی کۆچبەرە كوردە‌كانیان کردوە و، ڕزگاریان کردون.
هەرەها راشیگەیاند هێزە دەریاوانییەکانی ئیتاڵیا توانیویانە ٤٩ کۆچبەریان ڕزگاربکەن، کە شەشیان ئافرەت و چواریان منداڵ بون، کە منداڵی ساواشی تێدابوە.
ئاری جلال باسی لەوەش کردوە، کە دوای دو کاتژمیر دایکیک و منداڵیکی ساوا دۆزراونەتەوە هەروەها یەک کەس لە سەرنشینەکان تا ئێستا چارەنوسی نادیارە. بەوتەی پۆلیس لەزاری ڕزگاربوانی روداوەکە بێسەروشوێنبوی ئەو روداوە عیراقییە.
ئەوەشی وت، دوای ڕزگارکردنی پەنابەرە كوردە‌كان، لە ھۆتێلێكدا بە‌رامبە‌ر شوێنی ڕوداوە‌كە گە‌رمكراونە‌وە‌تەوە و خواردنی پێویستیان پێ دراوە و ھاوكاری کراون، دواتر ڕەوانەی کەمپی سانت ئانا، سەربە شاری كرۆتۆنێ، کراون.
ئاری جلال رایگەیاند نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە-یان بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەئەوروپا ئاگادار کردۆتەوە کە تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنوسی ئەو پەنابەرە بێسەروشوێن بوە.