دەستبەسەر 20 فەردە خەڵوز دەگیرێت
  2019-06-25       1532       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەكانیان لەسنوری "گاپیڵۆن" دەستیان بەسەر 20 فەردە خەڵوزدا گرتوە، داواش لەگوندنشینان دەكات پابەندی رێنماییە ژینگەییەكان بن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لەئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن بەهاوبەش لەگەڵ پۆلیسی دارستانی ماوەت بۆ گوندی (کۆلەد) لەپێناو پاراستنی سنورەکە توانیان دەست بگرن بەسەر (20) بڕدارو (20) فەردە خەڵوزدا کە خاوەنەکەی نادیاربو .

 

راگەیەنراو

لە سنوری گاپیڵۆن دەست بەسەر (20) فەردە خەڵوزدا گیرا 

خۆشەویستی بۆ سروشت و ژینگەی کوردستان بەجۆرێک لەناخی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دارستان ڕەنگی داوەتەوە کە هەمیشە و لە هەوڵ و ماندووبوندان بۆ پاراستنی دارستانەکان ، لەو چوارچێوەیەدا لە سنوری گاپیڵۆن دەستگیرا بەسەر (20) فەردە خەڵوزدا .

لەئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن بەهاوبەش لەگەڵ پۆلیسی دارستانی ماوەت بەسەرپەرشتی (ملازم 1/ زانا گاهر) دەرچون بۆ گوندی (کۆلەد) لەپێناو پاراستنی سنورەکە توانیان دەست بگرن بەسەر (20) بڕدارو (20) فەردە خەڵوزدا کە خاوەنەکەی نادیاربوو .

یێویستە گوند نشینە بەڕێزەکان پابەند بن بەڕێنماییەکانی پۆلیسی دارستان لە پێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان .

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×