2019-06-25   699     
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم بریاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت ده‌دات بەمەبەستی سەردانیكردنی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق‌و یەكخستنی رێنماییەكانی هاوردەكردنی هێلكە.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی هاورده‌كردنی هێلكه یه‌كبخه‌ن، بەره‌چاوكردنی پاراستن‌و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ.
دەقی بڕیارەکانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم:
یەکەم: ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەت بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی سامانی ئاژەڵ لە پارێزگاكان و خاوەن كێڵگەكان بۆ تاووتوێكردنی بابەتی بەرهەمی هێلكە و رێكخستنی بازاڕ و دابینكردنی پێداویستی خاوەن كێڵگەكان و دیاریكردنی نرخی هێلكە.
دووەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بەمەبەستی سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ بۆ یەكخستنی رێنماییەكانی هاوردەكردنی هێلكە و بە ره‌چاوكردنی پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ.
سێیەم: ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار بۆ توندكردنی خاڵە سنوورییەكان و رێگەگرتنی هاوردەكردنی هێلكە بە رێگەی نایاسایی لەبەربوونی مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان.