بەرهەم ساڵح: بەهیچ جۆرێك مۆڵەت نادەین سود لەبنكەكانمان وەربگیرێ‌ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران
  2019-06-26       1179       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند كە وڵاتەكەی بەهیچ جۆرێك مۆڵەت نادات بنكەكانی عێراق بۆ هێرش كردنە سەر ئێران بەكاربهێنرێت.

ئاوێنە: بەرهەم ساڵح لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند "ناخوازین خاكی ئێمە ببێتە بەرەی دوژمنكارانە بەرامبەر بەدراوسێكانمان‌و لەوانەش ئێران".


دەربارەی هەلومەرجی ئێستای ئێران‌و بەراورد كردنی بەعێراق لەكاتی هێرشكردنی ئەمەریكادا، وتی "هەڵگیرسانی جەنگ ئاسانە، بەڵام كۆتایی پێهێنانی زۆر دژوارە".
وتیشی "بەركارهێنانی خاكی ئێمە بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان، بەشێك نییە لەرێككەوتنی نێوان عێراق‌و ئەمەریكا".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×