"سزادراوانی سیاسی سەردەمی بەعس دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان"
  2019-06-29       1044       

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە لەبەغداوە بڕیاردراوە ئەو كەسانەی لەسەردەمی بەعسدا بەهۆكاری سیاسی لە كارەكانیان دورخراونەتەوە، ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانی پێشویان و بۆ ئەوەش تەنها مۆڵەتی 60 رۆژیان هەیە بۆ پێشكەشكردنی بەڵگەكانیان.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك وەڵامی پرسیاری ئەو هاوڵاتیانەی داوەتەوە كە لەبارەی راستی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لێیان كردوە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سزادراوانی سیاسی سەردەمی بەعس بۆ سەر كارەكانیان.

غالب محەمەد وتویەتی"دوای ئەوەی لە لایەن چەندین هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان پرسیارمان لێ کرا، لە سەر ڕاستی ئەم نوسراوەی کە بڵاوی دەکەمەوە، بڕیار دراوە بە گەڕاندنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە کاتی حکومەتی بەعس دەرکراون بە هۆکاری سیاسی."

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان رونیكردۆتەوە"لەسەر ئەو بابەتە بەندە سەردانی نوێنەری حکومەتم کرد لە پەرلەمان، پێی ڕاگەیاندم کە ئەم بریارە دراوە، هەتا 60 ڕۆژی تر کاری پێدەکڕێت، دەبێت ئەو کەسانە خۆیان ئامادەبن لە ( ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق) و هەروەها هەمو بەڵگەکانیان پێ بێت و بیدەن بە لیژنەکە بۆ ئەوەی بەدواداچونی بۆ بکڕێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشویان."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×