پەرلەمانتارانی عێراق ئیمزا بۆ لێپرسینەوە لە فواد حسێن، كۆدەكەنەوە
  2019-06-30       1684       

سادق مەدلول سوڵتانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان كردوە بە كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ لێپرسینەوەو بانگهێشتكردنی فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمان.

ئاوێنە: ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە تا ئێستا 61 ئیمزای پەرلەمانتارانیان كۆكردۆتەوە بەمەبەستی لێپیرسینەوە لە فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق.

لەو نوسراوەدا كە سادق مەدلول سوڵتانی، ئیمزای پەرلەمانتارانی لەگەڵ هاوپێچ كردوە تا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكات، ئاماژەی بەوەداوە كە بەپشت بەستن بە بڕگەی حەوت لە ماددەی 61ی دەستوری عێراق و بڕگەی حەوت لە ماددەی 27 لە یاسای پەرلەمان و پێكهاتەكانی ژمارە 13ی ساڵی 2018 و ماددەی 55 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرەلمان، بفەرمون بە رەزامەندیدان لەسەر بانگهێشتی وەزیری دارایی بۆ لێپرسینەوە.

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×