سلێمانی: هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەیی ئەنجام دەدرێت
  2019-07-04       1730       


بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، قایمقامیەتی سلێمانی‌و رێكخراوی خاوێنی ژینگەیی لەشاری سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی ژینگەیی ئەنجام دەدەن، چاوەروانیش دەكرێت هەڵمەتەكە تا رۆژی 1-9-2019 بەردەوام بێت.


ئاوێنە: قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوی خاوێنی ژینگە بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەشاری سلێمانی هەڵمەتێكی ژینگەیی ئەنجام دەدەن، بۆ ئەم مەبەستە رێكخراوی خاوێنی ژینگە سەردانی قایمقامیەتی سلێمانی كردوە بۆ وەرگرتنی داتای ورد لەسەر ئاوی خواردنەوەی سنوری پارێزگاكە.



هەڵمەتەكە بە سێ‌ قۆناغ بەرێوە دەچێت كە تێیدا هۆشیاری ژینگەیی دەدرێتە هاوڵاتیان‌و قۆناغی دوەم كۆكردنەوەی داتای وردە لەسەر ئاوی سلێمانی، هەروەها بەشێكیشی تایبەتدەبێت بە ژینگەی ئاو و بەفیرۆنەدانی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×