ئەڵمانیا: ئەگەر حكومەتی عێراق داوا بكات، دەستبەجێ هێزەكانمان دەكشێنینەوە
  2019-07-04       802       

سیریل ناون، باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعێراق، ژمارەی سەربازانی وڵاتەكەی لەعێراق ئاشكرادەكات و دەشڵێت، هەر كاتێك حكومەتی عێراق داوایان لێ بكات ئەوا هێزەكانیان دەستبەجێ دەكشێننەوە.

ئاوێنە: سیریل ناون، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی سومەریەنیوز-ی راگەیاند"ئەو هێزە ئەڵمانیەی لەعێراقە، هێزێكی شەڕكەر نییە، بەڵكو لەسەر داوای حكومەتی عێراق هاتوە...بۆ هاوكاریكردنی هێزە چەكدارەكانی عێراق و مەشقپێكردنیان لە بوارە سەربازی و پزیشكی و لۆجیستییەكان و هەروەها بۆ خۆپاراستنیان لە چەكی كیمیایی."

 ئاشكراشكیرد كە ژمارەی سەربازانی ئەڵمانیا لەعێراق 150 سەربازەو نیوەیان لە تاجی-ن و ئەوانی دیكەشیان لە هەولێرن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هێزەكانیان لەچوارچێوەیەكی یاسایی كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دیاریكراوە كاردەكەن و جەختیشی كردەوە كە ئەگەر حكومەتی عێراق داوایان لێ بكات بكشێنەوە، ئەوا دەستبەجێ دەكشێنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×