هاوڵاتییەک دواى ئەوەى 300 ملیۆن دینار قه‌رز ده‌كات، خۆى وندەکات
  2019-07-06       927       

هاوڵاتییەکى عێراقى دواى ئەوەى 300 ملیۆن دینار لە یەکێک لە بانکە ئەهلییەکانى شارى بەغدا قەرز دەکات، خۆى وندەکات و بەڕێوەبەرى بانکەکەش بۆ گەڕانەوەى پارەکە سکاڵاى یاسایى لەدادگا لەسەر ئەو هاووڵاتییە، تۆمار دەکات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، ٦\٧\٢٠١٩، دادگای ناوچەی کەرخ لەشاری بەغدا، رایگەیاند '' ئەو هاوڵاتییە ماوەیەک لەمەوبەر بڕی 300 ملیۆن دیناری  لە بانکەکەیان وەک قەرز پێدراوە، بەڵام دواکەوتوە لەدانەوەى پارەکە و لە ئێستادا کەس نازانێت لەکوێیە و خۆى ونکردووە، بۆیە سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە''.


بەڕێوەبەری یەکێک لە  بانکە ئەهلییەکانی شاری بەغدا، سکاڵای لە دژى هاووڵاتییەکى عێراقى تۆمارکردووە کە 300 ملیۆن دیناری وەک قەرز لە بانکەکەیان وەرگرتووە و نەیداوەتەوە و خۆى ونکردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×