سلێمانی؛ هەفتەی داهاتو چلەی ماتەمینی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز بەڕێوەدەچێت
  2019-01-12       2560       
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو لەسلێمانی چلەی ماتەمینی زانای ناوداری كورد پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی 19/1/2019 له هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

رۆژی شەممە 8-12-2018 پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، نوسەر و زانای ناوداری كورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
دواتر رۆژی شەممە 22-12-2018 تەرمەكەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیەندرایەوە هەرێمی كوردستان و پاشان لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی خانەوادەو دۆستان و هاوبیرانی لە گۆڕستانی شێخ مارف لەسلێمانی بەخاك سپێردرا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×