2019-07-10   580     
ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێک نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 64 دۆلاره و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئاوينه: به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 10 ی 7 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 64 دۆلار و 78 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 64 دۆلار و 9 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 58 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 57 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.