كچێكی ئێزدی له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كان كتێبخانه‌یه‌ک ده‌كاته‌وه‌
  2019-07-11       1344       
ئەمیرە شنگالی، کچێکی ئێزیدییە، کتێبخانەیێکی گشتیی لە ناو کەمپی بێرسڤێ لە سنووری زاخۆ كردووه‌ته‌وه‌ کە زیاتر لە 2400 کتێبی تێدایە.

ئاوێنه‌: ئەمیرە شنگالی توانیویه‌تی لە هەڵمەتێکی مەدەنیدا کتێبخانەیێکی خنجیلانە لە کەمپی ئاوارەکانی بێرسڤێ لە سنووری زاخۆ بکاتەوە و 2400 کتێب بۆ كتێبخانه‌كه‌ی دابین بكات و بیانخاته‌ به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران.

وه‌ک خۆی ده‌ڵێت ''بیرۆکەی دروست کردنی ئەو کتێبخانەیە بۆ ھاندانی دانیشتوانی کەمپەکەیە تاوەكوو بخوێننەوە''.

لە کتێبخانەکەی ئەمیرەدا کتێبەکان بە چەندین زمان و لەسەر تەوەری ڕەنگاڕەنگ کۆ کراونەتەوە و بە وتەی خۆی هەوڵ دەدات سەرەڕای ئەو نەهامەتی و ئاوارەیییە هانی دانیشتووانی کەمپەکان و بەتایبەت منداڵان و گەنجان بدات بۆ خوێندنەوەی کتێب.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×