2019-07-14   1446     
دواى گه‌یشتنى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى ئێس-400 بۆ توركیا، ئه‌ندامانى حكومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر سزادانى توركیا رێككه‌وتون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سزادانه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ته‌مووزی ٢٠١٩، ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكراى كردووه، سه‌رجه‌م به‌رپرسانى حكومه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر سزادانى توركيا رێككه‌وتون.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر جۆرى سزاكان نییه، به‌ڵام سێ كۆمه‌ڵه سزا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زیانى جیاجیا به‌و وڵاته بگه‌یه‌نن، ئه‌م سزایانهیش به‌گوێره‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌یارانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكى پلانێكیان بۆ سزادانى توركیا داناوه، به‌ڵام تا كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه رانه‌گه‌یه‌نرێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماده نه‌بووه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه بدات، به‌ڵام له‌باره‌ى دواخستنى سزاكان، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه رۆژى دووشه‌مى داهاتوو 15ى تهمووز له توركیا ساڵوه‌گه‌ڕى كوده‌تاكه‌ى 2016 به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ له‌م كاته‌دا سزا بسه‌پێنێ و دواتر ئه‌مه‌ریكا به‌پاڵپشتى كوده‌تاكه تۆمه‌تبار بكرێت.