هومام حەمودی: هەر هەوڵێك بۆ خستنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، شكست دەهێنێت
  2019-07-14       1209       

هومام حەمودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، ئەمڕۆ یەكەشممە رایگەیاند، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی خاوەنی پشتیوانی جەماوەریی و پەرلەمانیی بەرفراوانەو هەر هەوڵێك بۆ خستنی ئاكامەكەی شكست دەبێت.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، هومام حەمودی لەمیانی كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی شورای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی(مەجلیسی ئەعلا)دا رایگەیاندوە"هەر هەوڵێك بۆ خستنی حكومەت، پڕۆژەیەكە بۆ ناسەقامگیركردنی عێراق و ئاكامەكەی شكست دەبێت لەسایەتی زۆرینەی پەرلەمان كە پشتیوانی لەبەردەوامبونی حكومەتەكە دەكەن و لەگەڵ توندكردنەوەی چاودێریكردنی ئەدای ئەو حكومەتەو لێپێچینەوەن لە هەر كەموكوڕی و هەڵەیەكی."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە تێڕوانینێك هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی پلە تایبەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دور لە پشكپشكێنە و لەڕێگەی لیژنەیەكەوە كە هەڵدەسێت بە هەڵسەنگادنی كاندیدەكان.

هومام حەمودی رەخنەشی لە لێكدژیی هەڵوێستی هەندێك لەلایەنەكان گرتوە لەسەر ئەوەی لەكاتێكدایە عادل عەبدولمەهدیان بۆ ئەو كارە دەستكراوە كردوە كەچی ململانێ لەسەر پشكەكان دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×