ئەمساڵ هاوڵاتیانی عێراق زۆرترین یەکەی نیشتەجێبونیان کڕیووە لە تورکیا
  2019-07-17       916       
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراقییەکان سێ هەزار و ٣٣٧ یەکەی نیشتەجێبونیان کڕیوە و لە پلەی یەکەمی ئەو بیانییانەدا دێن کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە تورکیا یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە. 

ئاوێنه‌: فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان کە بە خێرایی لەمساڵدا دەستیپێکرد و هەر بە هەمان گوڕوتین درێژەی هەبوو لە ماوەی نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیراندا، گەیشتە ١٩ هەزار و ٩٥٢ یەکە.

شایەنی باسە لە نیوەی یەکەمی پارساڵدا، ١١ هەزار و ٨١٦ یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان فرۆشرابوون و ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە ژمارەکە بەڕێژەی لەسەدا ٦٨،٩ زیادیکردووە.

جێگای ئاماژەیە کاتێک خاوەندارێتیی یەکەکانی نیشتەجێبون لە لایەن بیانییەکانەوە لە تورکیا تەماشا دەکرێت ئەوە دەبینرێت کە عێراقییەکان پێشەنگییان پاراستووە. لەدوای ئەوانیش هەریەک لە ئێرانییەکان، رووسەکان، ئەڵمانییەکان، بەریتانییەکان و کوێتییەکان دێن.

هەروەها لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراقییەکان سێ هەزار و ٣٣٧ یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە و لە پلەی یەکەمی ئەو بیانییانەدا دێن کە لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە تورکیا یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×