2019-07-18   780     
ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه پێشنیازێكی دیموكراته‌كانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی تووڕه‌یی دژی تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا دروست بو.
ئاوێنه: پرۆژه‌كه له لایه‌ن ئال گرین ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان پێشكه‌ش كرا بوو، تا ده‌نگ بدرێ و تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا دوور بخرێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆنگرێس پرۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌رێنی به ده‌سته‌وه نه‌دا و زیاتر له 332 ئه‌ندامی كۆنگرێس دژی پرۆژه‌كه ده‌نگیان دا و 95ی تریش پشتیوانی پرۆژه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه دژی بوون، بۆیه پرۆژه‌كه وه‌لا نرا.
هه‌رچه‌نده دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێك ده‌هێنن كه ژماره‌یان 235 ئه‌ندامی كۆنگرێسه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دیموكراته‌كانیش پشتیوانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان نه‌كرد و ڕه‌تیان كرده‌وه، لابردنی تره‌مپیان له‌و كاته‌دا به كارێكی زۆر هه‌ڵه و مه‌ترسیدار ناوبرد.