2019-07-21   907     
لە راگەیەندراوێکیدا نوێدا تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئاشکرای کرد ''سهرجهم کارمەندی ناو کەشتی بەریتانییەکە سەلامەتن''.
ئاوێنه: رۆژی هەینی ١٩ـی تەمووزی ٢٠١٩ کەشتی نەوتهەڵگری بەریتانی بە ناوی ‘ستێنا ئیمپێرۆ’ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیرا.
تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند کەوا ٢٣ کارمەندەکەی نێو کەشتیەکەی بەریتانیا سەلامەتن و تەندروستییان باشە.
ئەو تەلەفزیۆنە هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیاریی دەربارەی سەلامەتی گیانی ئەندامانی کەشتییەکە، هاوکات گرتە ڤیدۆکانی ساتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکەی بڵاوکردەوە.
لە گرتە ڤیدیۆکاندا سەربازانی سووپای پاسداران دوای ئەوەی کەشتیەکە دەوردەدەن، بە هەلیکۆپتەرەکانیشەوە سەرباز دەنێرنە نێو کەشتییەکە.
جێگای ئاماژەیە لایخۆیەوە بەریتانیا نارەزایی لەوبارەیەوە نیشاندا و رایگەیاند، ''ئەمە دەرئەنجامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت''.