سعودیە ئاماری رەسمی حاجیانی ئەمساڵی راگەیاند
  2023-06-27       505       

وەزیری حەج و عومرەی سعودیە، ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئاشكراكرد كە زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار حاجین و لە زیاتر لە 150 دەوڵەتەوە رۆیشتون.

ئاوێنە: تۆفیق رەبیعە، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 845 هەزارو 45 كەس كە لە زیاتر لە 150 وڵاتەوە چونەتە سعودیە.

جەختیشی كردەوە، پلانی گەیشتنی حاجیان بە كێوی عەرەفە بەشێوەیەكی ئاسان ئەنجامدراوەو سەركەوتو بوە.

ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستانیش کە ئەمساڵ فەیرەی حەج ئەنجام دەدەن، بریتییە لە چوار هەزار و 685 حاجی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×