سەلوان؛ لە فەرماندەی گروپێكی حەشدەوە بۆ سوتاندنی قورئان
  2023-06-30       1740       

ئا: ئاوێنە

 

سەلوان مۆمیكا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی كە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، كۆپییەكی قورئانی سوتاند، پێشتر فەرماندەی گروپێكی چەكداریی سەربە حەشدی شەعبی بوە لە دەشتی نەینەواو هەروەها سەرۆكی حزبێكی سیاسی سریانی بوە.

 

بەپێی ماڵپەڕی "عەرەبی ئەلجدید"، سەلوان پێشتر لە عێراق فەرماندەی گروپێكی چەكداری بەناوی "هێزی بازەكانی سریانی" بوە لە دەشتی نەینەواو هەروەها بۆ ماوەی چوار ساڵیش سەرۆكایەتی حزبێكی كردوە بەناوی "یەكێتیی دیموكراتی سریانی"، دوای ناكۆكی لەگەڵ رەیان كلدانی، سەرۆكی بزوتنەوەی بابلیۆن بۆ ماوەی 18 رۆژ دەستگیركراوە.

یەگوێرەی ماڵپەڕەكە، سەلوان خێزاندارەو ژنەكەیشی عێراقییەو دو منداڵی هەن، ئەو خەڵكی شارۆچكەی حەمدانیەی دەشتی نەینەوایەو لە ساڵی 1986 لەدایكبوە.

سەلوان لە 22ی تەمموزی 2023، وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە بەشداری لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدردا كردوە لە پەرلەمانی عێراق و وتویەتی"دو ركات نوێژم كردو گەڕامەوە بۆ سوید."

بەگوێرەی زانیارییەكان سەلوان ناوی تەواوەتی، سەباح مەتا مۆمیكایەو لە ژنەكەی جیابۆتەوە، هەروەها یەكێك لە هاوڕێكانی وتویەتی"سەلوان، بەڕەچەڵەك مەسیحییەكی سریانییە، بەڵام دواتر بۆتە بێباوەڕو ئەوەشی راگەیاندوە."

لەدوای روداوی قورئان سوتاندنەكە، باوكی سەلوان لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، بێبەریبونی خۆی لە كوڕەكەی راگەیاندو وتی"دەبێت ئیسلام حەقی خۆیت لێ بكاتەوە."

سەلوان، لە كەناڵە تایبەتییەكەی خۆی لە یوتیوب لەبارەی خۆیەوە وتویەتی"نوسەرێكی بێباوەڕو رۆشنگەرو شۆڕشگێڕم."

سەلمان وتوشیەتی"عێراق نیشتمانی من نییەو نیشتمانی منیش نابێت لەبەرئەوەی بەرێكەوت لەوێ لەدایكبوم...بەوپەڕی شانازییەوە سویدو كۆمەڵگەكەی، نیشتمانی منن، بەڵام بەرگری لە سەرجەم ستەملێكراوان دەكەم، لە هەر شوێنێك ستەم هەبێت، پرسی من لەوێیە."

لێرەوە ڤیدیۆییەك ببینە كە تێیدا سەلوان دەردەكەوێت لەو كاتانەی فەرماندەی گروپێكی حەشدی شەعبییە

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×