ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند؛ هێزه‌كانیان له‌سوریاو عێراق ناكشێننه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش له‌ناوچه‌كه.
ئاوێنه: ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه)، له‌میانی وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له تۆڵۆز، رایگه‌یاند؛ كوژرانی چوار ئه‌مریكی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی منبجدا له‌سوریا، نیشانی ده‌دات كه هێشتا شه‌ڕی دژ به داعش به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌ڵێنی دا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌مساڵیش بمێننه‌وه.
وتیشی"نابێت كشانه‌وه‌ی راگه‌یاندراوی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانمان لامان بدات له ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌مان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا."