پۆمپیۆ: ئامادەم سەردانی ئێران بكەم
  2019-07-26       693       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دوەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئامادەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێراندا سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "ئامادەم بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسە ناوخۆییەكانی ئێران سەردانی ئەو وڵاتە بكەم و راستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران بدوێم".

ئەوەشی وەبیرهێنایەوە كە پێشتریش چەندینجار وتویەتی، دەیەوێت سەردانی ئێران بكات، بەڵام "نەك لەپێناو بڵاوكردنەوەی بانگەشە، بەڵكو لەپێناو وتنی راستیەكان بە گەلی ئێران تا پێیان بڵێین سیاسەتی بەرپرسانی وڵاتەكەیان چۆن زیانی پێگەیاندون".

ئەوەشی خستەڕو"محەمەد جەواد زەریف، وەزیبی دەرەوەی ئێران هاتوەتە ویلایەتە یەكگرتوەكان و لە یەكێك لە دیارترین شارەكانی وڵاتەكەدا دەمێنێتەوە و لەرێگەی راگەیاندنەكانەوە رای گشتی دەدوێنێت، تەنانەت بانگەشە بۆ ئێرانیش دەكات".

پۆمپیۆ لەبارەی هاوتا ئێرانیەكەی وتی "زەریف چیدی وەك بەرپرسێكی راستەقینەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەرناكەوێت، چونكە "لە دۆڵێكی ترە"و ئاگاداری سیاسەتی وڵاتەكەی نییە."

راشگەیاند"ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بریارەكانی بەدەستە و بڕیاری كۆتاییش هەر لای ئەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×