وەزارەتی بازرگانی عێراق: بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ هاوردە کراوە و دەیانەوێت لە سایلۆکاندا ساغی بکەنەوە
  2019-07-27       871       

وەزارەتی بازرگانی عێراق هۆشداریی دەداتە جوتیاران لەوەی بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ هاوردە کراوە و دەیانەوێت بەناوی بەرهەمی خۆماڵییەوە لە سایلۆکاندا ساغی بکەنەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ته‌موزی ٢٠١٩، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ دوای داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی وەرگرتنی بەرهەمی ناوخۆیی، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لەبەردەم و لەناو گۆڕەپانی سایلۆ و ناوەندەکانی وەرگرتندا ماونەتەوە، لەسەر داوای سەرۆک وەزیران، سەرجەم ئەو گەنمانە لە جوتیاران وەردەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی هۆشداریی داوە لەوەی زانیارییان هەیە بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ لە دەرەوە هاوردەکراون و هەوڵ هەیە لە چوارچێوەی بەرهەمی ناوخۆیی ساغ بکرێتەوە، بۆ گرەنتی پاراستنی مافی جوتیاران فۆرمی تایبەت بە جوتیاران لەبارەی روبەری زەوی و بڕی داچێنراو پڕدەکرێتەوە، لەگەڵ ناوی خاوەن و ژمارەی ئەو دەڕاسانەی کە بەرهەمەکەیان دوریوەتەوە بۆ ئەوەی مافەکانیان پارێزراوبێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×