ترەمپ: وەڵاممان بۆ گەمژەییەکەی ماکرۆن دەبێت
  2019-07-27       1776       
سەرۆکی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەسەر سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیا ئەلکترۆنیە ئەمەریکیەکاندا لە ڕێگەی تویتێکیەوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن دەکاتە ئامانج و دەڵێت ''وەڵامی گەمژەییەکەی ماکرۆن دەدەینەوە''.

ئاوێنه‌: تره‌مپ دەربارەی ماکرۆن رایگەیاند: ''فەرەنسا باج لەسەر کۆمپانیا ئەلکترۆنە ئەمریکیەکان دادەنێت. ئەگەر یەکێک هەبیت کە باج لەسەر ئەم کۆمپانیایانە دابنێت ئەوا ئەمریکا خۆیەتی. بە کەمترین کات وەڵامی ئەم شێتیانەی ماکرۆن دەدەینەوە. هەمو کاتێک وتومە کە شەرابی ئەمریکی لە شەرابی فەڕەنسی باشترە''.

کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە ١١ی تەمووزدا لە لایەن فەرەنساوە باجیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

پەڕلەمانی فەڕەنسا بریارە لە ١١ی تەمووزدا باج بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی ئینتەرنێتدا بسەپینێت.

بە پیی ئەم یاسا نوێیە پێویستە کۆمپانیاکان ٪٣ی قازانجیان وەک باج بدەن. ئەم یاسای باجەش ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە لە جیهاندا خاوەنی ٧٥٠ ملیۆن یۆرۆ بن وە لە فەڕەنسادا خاوەنی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بن. ئەم بڕیارە هەریەک لە کۆمپانیاکانی فەیسبووک، گووگڵ، ئەمەزۆن، ئینستاگرام و٣٠ی کۆمپانیای گەورەی تریش دەگرێتەوە. بری ئەم باجەش لەم ساڵدا دەگاتە ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی داهاتوشدا وا بڕیارە بگاتە ٦٥٠ ملیۆن یۆرۆ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×