حامی ئاكسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی لەبەرنامەیدا ئەمساڵ كونسوڵخانە لە كەركوك، موسڵ، بەسرەو نەجەف بكاتەوەو دەشڵێت؛ بەردەوامن لەهەوڵەكانیان بۆ كردنەوەی دەروازەی سنوری ئۆڤای لەنێوان وڵاتەكەی و عێراقدا.
ئاوێنە: حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئەمڕۆ(هەینی) لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند كە هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ عێراق و به بیری هێنایه‌وه گه‌وره‌ترین په‌یماننامه، توركیا له‌گه‌ڵ عێراق كردویه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كە بڕەكەی پێنج ملیار دۆلارە.
ئاكسۆی وتیشی"به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری ئۆڤای، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ عێراق."
حامی ئاكسۆی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له به‌رنامه‌ی دایه ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕە، كه‌ركوك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه. وتیشی‌ی"له‌و رێگەیه‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به نزیكبونه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه و چین و توێژه‌كانی عێراق."
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئاكسۆی سەبارەت بە سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكەی ئەو سزایانە بە باش نازانێت و پێی وایە زیان بە گەلی ئێران و سەقامگیری ناوچەكە دەگەیەنن.