ئەڵمانیا؛ داوای تەرخانكردنی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ وەرگرتنی ژنانی ئێزیدی دەكرێت
  2019-08-01       1122       

چەند سیاسەتمەداریكی دیاری ئەڵمانی داوا دەكەن بەرنامەیەك تەرخان بكرێت بۆ پێشوازی و وەرگرتنی ئەو ژنە ئێزیدیانەو منداڵەكانیان كە پێویستیان بە هاوكارییە. داواكە چەند رۆژێك بەر لە پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئیزیدییەكان لەسەر دەستی داعش، دێت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵیكی دوێچەڤیلە، هەریەكە لە تۆماس ئۆبەرمان جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیاو ئەنالینا بیربوك سەرۆكی پارتی سەوز و ڤۆلكەر كاودەر سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی حزبی مەسیحی دیموكراتی لەپەرلەمانی ئەڵمانیا لە وتارێكی هاوبەشدا كە لە ماڵپەڕی رۆژنامەی "فلیت"ی ئەڵمانی بڵاوبۆتەوە، داوایان كردوە وڵاتەكەیان پێشوازی لە سەدان كەس لەوانەی پێویستیان بەهاوكاریی تایبەتە بكات بەتایبەتی ئەو ژن و منداڵە ئێزیدیانەی كە هیچ ئاسۆیەكی راستەقینەیان لە عێراق و سوریا نییە بۆ ئەوەی چارەسەرێكی گونجاو وەربگرن.

ئەو سێ سیاسەتمەدارەی ئەڵمانیا پێیانوایە پێشوازیكردن لە ژنان و منداڵانی ئێزیدی رەنگە ببێتە بەردی بناغەی سیاسەتی نوێی پەنەباریی لە ئەروپا كە سیاسەتی پێشوازیكردن بێت لەوانەی پێویستیان بە هاوكاریی راستەقینەیە.

هێماشیان بۆ ئەوە كردوە كە ویلایەتی بادن-فۆرتمبێرگ-ی ئەڵمانیا پێشەنگە لە پێشوازیكردن لە ژنانی ئێزیدی كە بەرنامەیەكی تەرخان كردوە بۆ وەرگرتنی هەزاران ژنی ئێزیدی و ئەو منداڵانەی توشی شۆكی دەرونی بون و پێویستیان بە هاوكارییەو هەروەك ئاماژەیان بە دو ویلایەتی دیكەش داوە كە پێشوازیان لە پەنابەریی ئێزیدی كردوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×