2019-08-02   835     
دیمه‌نێك له‌كۆنگره‌كه
كاره‌كانی كۆنگره‌ی "ئاشتیی ئه‌ستانه" كۆتایی به‌كاره‌كانی هێناو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌ئكید لهیهكپارچهیی خاكی سوریا‌و ڕێگریی له‌پێكهێنانی خۆڕێبه‌ری له‌رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: دوای دو رۆژه له‌كاره‌كانی، ئه‌مرۆ هه‌ینی كاره‌كانی كۆنگره‌ی "ئاشتیی ئه‌ستانه" كه به‌به‌شداریی نوێنه‌ری تورکیا‌و روسیا‌و ئێران‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا لەشاری نورسوڵتانی پایتەختی کازاخستان به‌رێوه‌چو، كۆتاییهات.
له‌به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا هاتووه، "هه‌رسێ وڵات هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی واقیعی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌پرۆژه نایاساییه‌كانی راگه‌یاندنی حوكمی زاتی كه به‌پاساوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه راگه‌یه‌ندراوه".
راشیانگهیادووه، هه‌ر سێ وڵاتی توركیا‌و روسیا‌و ئێران، سوربونی خۆیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیلانی جیاخوازی ده‌ربڕیوه، كه ئامانجی زیان گه‌یاندنه به‌سه‌روه‌ری سوریا‌و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یو زیان گه‌یاندن به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، وڵاتانی دهستهبهركاریی كۆنگره‌ی ئاشتیی ئه‌ستانه، نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا -رۆژئاوای كوردستان- ده‌رده‌بڕن.
لەبەشێکی دیكه‌ی بەیاننامەكهدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو كه ناکرێت چارەسەری سەربازیی بۆ ناکۆکییەکانی سوریا بدۆزرێتەوەو جیا لەوە پابەندی هەمو لایەک بەپڕۆسەی راگوزەری سیاسی لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دوپاتکراوهتەوە.