نووسینگەی سیستانی: ١٢ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە
  2019-08-03       513       
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، ''١٢ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە''.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە ١٢ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە و لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ''سێی ئەم مانگە، یەكەم رۆژی زیلیجە و رۆژی ١٢ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە''.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سعوودیە رایگەیاندبوو ''١١ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە''.

كەمینە موسڵمانەكان لە هەندێك وڵاتدا، بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان یان قوربان پشت بە سعوودیە دەبەستن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×