ئه‌مڕۆ تره‌مپ وتارێكی گرنگ لەسەر شەتداونی حكومەت پێشكه‌ش ده‌كات
  2019-01-19       410       
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا

بڕیارە ئەمڕۆ 19ی كانونی دوەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا وتارێك پێشكەش بكات و تێیدا پێشنیارێكی دیكە بۆ كۆتاییهێنان بۆ شەتداونی حكومەت بخاتە بەردەم دیموكراتەكان.

ئاوێنە، لوقمان غەفور: كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە كە بڕیارە ترەمپ كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بە كاتی واشنتۆن وتارەكەی پێشكەش بكات كە بەرامبەر بە 11ی شەوە بە كاتی كوردستان.

سەرچاوەیەك لەكۆشكی سپی بە كەناڵەكەی راگەیاندوە لەوتارەكەیدا ترەمپ پێشنیارێكی تر ده‌خاته‌ به‌رده‌م دیموكراته‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌تداونی حكومه‌ت كە ئەوەش دەبێتە سێیه‌مین پێشنیار كه‌ تره‌مپ ئاڕاسته‌ی دیموكراته‌كانی ده‌كات.

شەتداونی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا ئەمڕۆ پێدەنێتە 29یەمین رۆژی خۆیەوە، كە بەهۆی ناكۆكی دیموكراتەكان لەگەڵ ترەمپ لەبارەی بڕیارەكەیەوە بۆ دروستكردنی دیوار لەسەر سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ مەكسیك، هاتەئاراوە. 

ترەمپ داوای تەرخانكردنی بودجەیەكی بۆ دروستكردنی ئەو دیوارە كردوە بەڵام دیموكراتەكان لەئەنجومەنی نوێنەران بونەتە لەمپەر لەبەردەم تەرخانكردنی ئەو بودجەیەدا.

بەپێی قسەی سەرچاوەكە‌ی كۆشكی سپی، تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان دابنیشێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌ناچێت پاشگه‌زبوبێته‌وه‌ له‌بڕیاری دروستكردنی دیواره‌كه‌و پلانی وه‌هایه‌ به‌م رێگه‌یه‌ ده‌توانێت دیموكراته‌كان له‌سه‌قفی پێداگریكردنیان بێنێته‌خواره‌وه‌ و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی خۆییان بكات.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×