گۆڕانكاری لە پاسپۆرتی عێراقیدا دەكرێت
  2019-08-04       2202       

سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاشكرایكرد كە حكومەتی عێراق بەنیازە گۆڕانكاری لە پاسپۆرتی عێراقیدا بكات و پاسپۆرتە نوێیەكەش ئەلكترۆنی دەبێت.

ئاوێنە: سالار عەبدوڵا، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند"حكومەتی عێراق بەنیازە پاسپۆرتی ئەلكترۆنی دەربكات. واتە ئەم پاسپۆرتەی ئێستا بە شێوازو بە دیزاینییەوە هەمو دەگۆڕێت."

رونیشیكردەوە"پاسپۆرتی ئەلكترۆنی ئەوەیە كە دو شتی گرنگی تێدایە. یەكەم؛ پەڕەی یەكەمی پاسپۆرتەكە پێكدێت لەوەی كەوا چیپێكی تیایە كە هەمو زانیارییەكانی لەسەرە. دوەم ئەوەیە كەوا پەڕەكانی وەكو پەڕەی پاسپۆرتی ئەمریكی وایە."

هەروەها وتیشی"هەمو پەڕەیەك لە پاسپۆرتە نوێیەكە هێمای شارێك لە شارەكانی عێراقی تێدا دەبێت. نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەین بۆ ئەوەی هێمایەك بۆ سلێمانی دیاری بكەن بۆ ئەوەی لەسەر یەكێك لە پەڕەكانی پاسپۆرتی عێراقی دابنرێت دوای ئەوەی كە گەیشتنە ئەنجامێك بیگێڕنەوە بۆ ئێمەو ئێمەش ئاڕاستەی بەغدای دەكەین تاكو ئەو هێمایە بكرێت بە ھێمای پارێزگای سلێمانی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×