لەسەر بەرزی نرخی دۆلار وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی روونكردنەوە دەدات
  2023-10-06       1140       

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، نرخێكی فەرمی و باوەڕپێكراو نییە و گۆڕانكاری بەسەر بەرزی نرخی دۆلاردا دێت.

ئاوێنه‌: جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، نرخێكی فەرمی و باوەڕپێكراو نییە، دوو سبەی بازاڕی دۆلار بە فەرمی دەكرێتەوە، نووسینگەیەك یاخود كۆمپانیایەك بڕیار نادات كە نرخی دۆلار چەند دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو بڕیارە هەڵاوسانێكی زۆر لە بازاڕەكاندا دروستدەكات و دەبێتە هۆی دروستبوونی پشێویی، كاتێك ئەوە مەترسی دروست ناكات كە كۆی مامەڵە داراییەكان لە تەواوی عێراقدا بكرێت بە دینار".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×