راوێژكارێكی سودانی: كۆتایی ئەم مانگە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت
  2023-10-07       1063       

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

ئاوێنە: سەڵاح موشی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێشوازی لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانکی TBIەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانکیTBI  بەشێکی کێشەکان چارەسەردەکات.

وتیشی، دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا موچە وەربگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×